Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سوتانی دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران ده‌كات

په‌یام

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ شاری كه‌ركوك، داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سوتانی دانه‌وێڵه‌ی جوتیارانی پارێزگاكه‌یان بكات و قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوانیش بكاته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌یه‌كدا، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، ده‌ستێكی تاوانكار، ڕوبه‌ڕوی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵی و دانه‌وێڵه‌ییه‌كانی سنووری قه‌زای كه‌ركوك بۆته‌وه‌ و زیان به‌سامانی نیشتیمانی ده‌گه‌یه‌نن.

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، ده‌ستوه‌ردانی به‌ په‌له‌ بكات و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبهێنێت، بۆ ئاشكراكردنی نهێنییه‌كان و ورده‌كاری ئه‌و تاوانه‌ و ئاشكراكردنی تاوانباران بۆ ڕای گشتی.

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق، لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارایی پێكبهێنێت، بۆ خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی جوتیاران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.

162 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر