Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن بۆ نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكاو ئێران، سه‌ردانی‌ تاران ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ده‌گاته‌ تاران.

به‌رپرسێكی حكوومه‌تی ژاپۆن ئاشكرایكردووه‌، له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ تاران، شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڕیاره‌ شینزۆ ئابێ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران و حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران، كۆببێته‌وه‌.

له‌ چوار ده‌یه‌ی رابردوو، یه‌كه‌مجاره‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن سه‌ردانی ئێران ده‌كات و ئامانجیشی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه‌ كه‌ به‌م دوایانه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستی‌ پێكدادان به‌ تایبه‌ت له‌ به‌شێك له‌ ولاَتانی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست.

142 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر