Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی‌ باجی دیكه‌ به‌سه‌ر كاڵاو شمه‌كی چینی ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی‌ بڕی 300  ملیار دۆلاری دیكه‌ باجی گومرگی ده‌كات بۆ كاڵا و شمه‌كی چینی.

دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی له‌ گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ چین زۆر شتی جێ سه‌رنج  ڕووده‌ده‌ن، بۆیه‌ ده‌كرێت چاوه‌ڕێی رۆژانی‌ داهاتوو بكه‌ین بزانین چی ڕووده‌دات.

ناوبراو وتیشی ده‌توانم به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ به‌ به‌های 300 ملیار دۆلاری دیكه‌ باجی گومرگی بخه‌مه‌ سه‌ر كاڵا چینییه‌كان، له‌كاتێكی گونجاویشدا ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م. 

له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا شه‌ڕی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین په‌ره‌ی سه‌ند، به‌جۆریك واشنتۆن چینی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ پاشگه‌زبۆته‌وه‌ له‌ گرێبه‌ستێكی نوێی بازرگانی نێوانیان. 

155 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر