Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌قته‌ق.. گه‌نجێك له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌ ناو زێی بچوكدا خنكا

په‌یام

گه‌نجێكی دانیشتوی گوندی سه‌ركه‌ڵه‌كی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ته‌قته‌ق له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌ ناو زێی بچوكدا خنكا.

 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند گه‌نجه‌كه‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ و له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌ ئاوی زێی بچوكدا خنكاوه‌ و تیمه‌كانی تایبه‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی ته‌رم له‌ ئاودا له‌ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌وگه‌نجه‌.

گۆران ئه‌حمه‌د وتیشی گه‌نجه‌كه‌ له‌سه‌ر حه‌وزێكی ماسی كردن بووه‌ له‌ گونده‌كه‌ و به‌مه‌به‌ستی خۆفێنكردنه‌وه‌ چووه‌ته‌ ناو زێی بچوك مه‌له‌ی كردووه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ خنكاوه‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ له‌ سنوری قه‌ڵادزێ هاوڵاتییه‌ك له‌ كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له‌ ڕووبارێكدا خنكا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕی ئه‌و هالاَتیه‌ دانیشتووی گوندی (ده‌رگه‌ڵه‌) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ژاراوه‌ و پیشه‌یی شوان بووه‌ و له‌كاتی‌ په‌رینه‌وه‌ له‌ ڕوبارێكی بناری قه‌ندیل له‌ئاودا خنكاوه‌.

241 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر