Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌یمار جارێكی دیكه‌ تووشی پێكان بوو


په‌یام _ سپۆرت 

به‌رازیلییه‌كان هیچ چێژیان له‌ برده‌وه‌كه‌یان له‌ قه‌ته‌ر به‌ 2 گۆڵی خاوێن نه‌بینی، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌میان نه‌یمار داسیلڤا، كه‌ له‌و یارییه‌ دۆستانه‌یه‌دا تووشی پێكانێكی قورس بوو له‌ گۆزینگی.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ و ئاماده‌كاری بۆ كۆپا ئه‌مێریكا، له‌ به‌رازیلیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئاسیای كرد و یارییه‌كه‌ به‌ 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی سامبا كۆتاییهات.

له‌ خوله‌كی 17ی یارییه‌كه‌دا، نه‌یمار یاریگه‌ی به‌ره‌و ژووری جلگۆڕین جێهێشت، دوای ئه‌وه‌ی تووشی پێكان بوو.

كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی به‌رازیلی، له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی نه‌یماره‌وه‌ رایگه‌یاند "نه‌یمار دوای یارییه‌كه‌ گه‌یێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینه‌كانی بۆ بكرێت و بارودۆخی پێكانه‌كه‌ی بزانرێت".

ئه‌م پێكانه‌ی نه‌یمار له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تازه‌ له‌ پێكانێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ته‌نیا 8 رۆژ ماوه‌ بۆ یه‌كه‌م یاری به‌رازیل له‌ كۆپا ئه‌مێریكا، كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی سامبا رۆژی 15/6/2019 له‌ یاری كرانه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێكانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی نه‌یمار مه‌ترسیداره‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ كۆپا ئه‌مێریكادا بكات، به‌ڵام له‌و باره‌وه‌ هێشتا هیچ شتێكی فه‌رمی نییه‌.

فلیپی كۆتینیۆی هاوڕێی نه‌یمار، وتی "نه‌یمار یاریزانێكی گه‌وره‌یه‌، هیوادارم پێكانه‌كه‌ی مه‌ترسیدار نه‌بێت و به‌خێرایی بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو مه‌شقه‌كان".

194 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر