Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا



په‌یام

شه‌وی رابردوو بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای (باعەدرێ) و لە دووڕیانی (شێخان)، پێنج کەس لە یەک خێزان گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

 بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری دھۆک رایگەیاند:"ئەو رووداوە لە سەر رێگای باعەدرێ، دووڕیانی شێخان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان لە جۆری تاکسی بوو و ئەوەی دیکەش ئۆتۆمبێلێکی تاکسۆن بووە روویداوە و 11 کەس بوونە قوربانی و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە و پزیشکی دادی دھۆک کران".

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری دھۆک، ئه‌وه‌ش دەڵێت: بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کوردن و شوفێرەکە خەڵکی چڕەیە و ئۆتۆمبێلەکەی دیکە عەرەبن.

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دھۆک لەسەر ئەو رووداوە رایگەیاند:"ئەو پێنج کەسەی گیانیان لەدەستداوە ھەرپێنجیان لە یەک خێزانن، دایک و باوکێک بوون لەگەڵ سێ منداڵیان، شەش کەسی دیکەش بریندارن کە برینی زووربەیان سەختە".

3524 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر