Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌ممار حه‌كیم: ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و نه‌وتدا پشت به‌ ده‌ستوور ببه‌سترێت


سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی داوای كرد له‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ناوه‌ند پشت به‌ ده‌ستوور ببه‌سترێت.

(عه‌ممار حه‌كیم) سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ڕایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ناوه‌ند بڕگه‌كانی ده‌ستوور كارا بكرێته‌وه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری‌و دادپه‌روه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی نه‌وت‌و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان مامه‌ڵه‌ بكرێت.

له‌میانی وتاری جه‌ژندا، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی هۆشداری دا له‌ له‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ‌و وتیشی: "ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات.
(عه‌مار حه‌كیم) باسی له‌ گرنگی چاره‌سه‌ری ناكۆكی‌و دۆسێ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای كرد و وتیشی: پێویسته‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پشتگوێ نه‌خرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌ر كات و ساتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بته‌قێته‌وه‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌كبوونی وڵات و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ دروست بكات.



156 جار خوێندراوەتەوە
05/06/2019

بابەتی زیاتر