Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاووڵاتیانی ئیدلب: جه‌ژنێكی دیكه‌ له‌ژێر بۆردوومانی چڕی ڕووسیا و هێرشی سوپای‌ سووریا به‌ڕێ‌ ده‌كه‌ن

هاووڵاتیانی شاری ئیدلبی باكووری ڕۆژئاوای سووریا، جه‌ژنێكی دیكه‌ له‌ژێر بۆردوومانی چڕی ڕووسیا و هێرشی سوپای‌ سووریا و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كه‌ن.

به‌شێكی هاووڵاتیانی سووریایی كه‌ به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆوه‌ زێدی خۆیان جێهێشتووه‌ و له‌ كه‌مپه‌كانی سه‌ر سنووری توركیا - سووریا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌و مزگه‌وتانه‌دا نوێژی جه‌ژنیان كرد كه‌ له‌ كه‌مپه‌كاندا دروست كراون.

ئه‌وان باس له‌ گرنگیی برایه‌تی و خواپه‌رستی ده‌كه‌ن و، نزا ده‌كه‌ن بۆ وه‌ستانی هێرشه‌كان و گه‌یشتن به‌ خۆشگوزه‌رانی.

ئاواره‌یه‌ك كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی نزیك گوندی ئاتمه‌ له‌ شارۆچكه‌ی كه‌فره‌نبوده‌ی باكووری ڕۆژئاوای شاری حه‌ما نیشته‌جێیه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی بۆردوومانی سوپای‌ سووریاوه‌ به‌ په‌له‌ ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه‌ و، تا ئێستا ئاگاداری زۆرێك له‌ كه‌سوكاریان نین، هه‌ر بۆیه‌ ناتوانن جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌یان لێ بكه‌ن.

هاووڵاتییه‌كی‌ دیكه‌ ده‌ڵێت: بیری كه‌سوكار و هاوه‌ڵان و گونده‌كه‌یان ده‌كات، هیواخوازه‌ جارێكی دیكه‌ جه‌ژن له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا بكاته‌وه‌.

143 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2019

بابەتی زیاتر