Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق: ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا ماوه‌ته‌وه‌.

لیوا ڕوكن سه‌عد مه‌زهه‌ر عه‌لاق، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق، به‌ ئاژانسی سپوتنیكی ڕووسیی ڕاگه‌یاندووه‌، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیان هێشتا ئه‌بووبه‌كر به‌غدادیی سه‌رۆكی‌ داعش، له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریادایه‌ و، له‌ سێگۆشه‌ی سنووریی نێوان عێراق - سووریا - توركیا جمووجووڵی‌ هه‌یه‌.

سه‌عد مه‌زهه‌ر عه‌لاق ده‌ڵێت "به‌غدادی‌ له‌ ناوچه‌كانی حمس و بیابانه‌كانی ئه‌نبار و، ناوچه‌ی به‌عاج و حه‌زه‌ر و ناوچه‌كانی مه‌نایف و سه‌خه‌ریات هاتووچۆ ده‌كات".

به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و ناوچانه‌ هیچ هێزێكی‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازییان تێدا نییه‌".

له‌باره‌ی‌ جموجووڵه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیشه‌وه‌، عه‌لاق ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌لایه‌ن ئه‌بووبه‌كر به‌غدادییه‌وه‌ فه‌رمان به‌ چه‌كدارانی‌ داعش كراوه‌ كه‌ له‌ گوند و ناوچه‌ دووره‌ده‌سته‌كان و نزیكی‌ شاره‌كان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دروست بكه‌نه‌وه‌ و تێكه‌ڵی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ ببن".

ئه‌بووبه‌كر به‌غدادای‌ پاش پێنج ساڵ له‌ ده‌ركه‌وتن و ڕاگه‌یاندنی‌ داعش، ڕۆژی‌ 29ی‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵ جارێكی‌ دیكه‌ له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ 18 خوله‌كیدا ده‌ركه‌وته‌وه‌، كه‌ تێیدا باسی‌ له‌ شه‌ڕی‌ باغۆز و هێرشه‌كه‌ی‌ سریلانكا و چه‌ندین پرسی‌ په‌یوه‌ست به‌ ڕێكخراوی‌ داعش كرد.


275 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2019

بابەتی زیاتر