Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: دوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا، له‌نده‌ن ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی‌ بازرگانیی‌ به‌هێزی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بێت.

دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند: دوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا، له‌نده‌ن ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی‌ بازرگانیی‌ به‌هێزی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بێت.

له‌ دووه‌م ڕۆژی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ به‌ریتانیا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ تێریزا مه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دووربكه‌وێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌یی‌ كۆمپانیا گه‌وره‌ به‌ریتانی‌ و ئه‌مریكییه‌كان و، وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ و دارایی‌ به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، تره‌مپ له‌باره‌ی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ ڕایگه‌یاند "پاش چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا، له‌نده‌ن ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌كی‌ بازرگانیی‌ زۆر به‌هێزی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بێت".

ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ به‌ریتانیا سه‌پاندنی‌ سزایه‌ به‌سه‌ر كۆمپانیای‌ هواویی‌ چینیدا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ تره‌مپ و تێریزامه‌ی‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ شاژنی‌ به‌ریتانیا هات كه‌ بۆ خوانێكی‌ شاهانه‌ بانگهێشتی‌ كردبوو.

شاژنه‌ ئه‌لیزابێتی‌ دووه‌م و تره‌مپ جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندیی‌ دۆستانه‌ و مێژوویی‌ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆیش له‌به‌رده‌م كۆشكی به‌كینگهام له‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی ناڕه‌زایه‌تی دژی سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.

خۆپیشانده‌ران درووشمیان له‌ دژی سیاسه‌تی تره‌مپ له‌ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌راندا به‌رز كرده‌وه‌.

241 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2019

بابەتی زیاتر