Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی باپیر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی په‌یامێكییه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ "مه‌به‌ستم له‌وه‌ كه‌ ده‌بێ‌: گۆڕانكاریی به‌سه‌ر فۆڕم‌و شێوازی كاری كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا بهێنین، زیاترو چاكتر گه‌شه‌پێدان‌و فراوانكردنی ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی ئیسلامییانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌، نه‌ك ده‌سته‌به‌رداربوونی به‌رنامه‌و بنه‌مایه‌كانی، وه‌ك هه‌ندێك گومانیان بردوه‌!

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:-

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست له‌ مامۆستا (عه‌لی باپیر)ه‌وه‌

دوای پێشكه‌شكردنی په‌یامه‌كه‌ی: (31/5/2019)، براو خوشكانمان كۆمه‌ڵێك بیروڕاو سه‌رنجی جۆراوجۆریان له‌باره‌یه‌وه‌ بۆ دروست بوون، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانم به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له‌تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌، ئه‌م چوار خاڵه‌ بخه‌مه‌ڕوو:


یه‌ك:
مه‌به‌ستم له‌وه‌ كه‌ ده‌بێ‌: گۆڕانكاریی به‌سه‌ر فۆڕم‌و شێوازی كاری كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا بهێنین، زیاترو چاكتر گه‌شه‌پێدان‌و فراوانكردنی ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی ئیسلامییانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌، نه‌ك ده‌سته‌به‌رداربوونی به‌رنامه‌و بنه‌مایه‌كانی، وه‌ك هه‌ندێك گومانیان بردوه‌!


دوو:
مه‌سه‌له‌ی ناو و نیشان‌و، هه‌بوون‌و نه‌بوونی پاشگری (ئیسلامیی) هیچ كه‌س "مادام له‌ئیسلام شاره‌زابێ‌" نایبه‌ستێته‌وه‌ به‌شه‌رعیی‌و ناشه‌رعییه‌وه‌، چونكه‌ زانایان له‌مێژه‌ گوتوویانه‌: (العبره‌ بالمحتویات والمچامین ولیست باڵ‌سما‌و والعناوین) واته‌: گرنگ نێوه‌ڕۆك‌و جه‌وهه‌ره‌كانن، نه‌ك ناو و نیشانه‌كان، بۆ نموونه‌:
ئایا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی الله علیه‌ وسلم"و، چوار خه‌لیفه‌ ڕاشیده‌كانی، جگه‌ له‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی بووه‌، هیچ ناو ونیشانی دیكه‌ی هه‌بووه‌، وه‌ك: (الدوله‌ الإسلامیه‌، الدوله‌ النبویه‌، دوله‌ الخلافه‌ الراشده‌)؟!
بێگومان نه‌خێر، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، ئێمه‌ زیاتر چاومان له‌سه‌ر ڕواڵه‌ت‌و عینوانه‌!
پێشموایه‌ فۆڕم‌و شێوازو ناو و نیشانی ڕابردوومان، بۆ كاتی خۆی گونجاو و پڕبه‌پێست بووه‌، به‌ڵام وه‌ك: (القرافی) له‌كتێبی: (الإحكام فی تمییز الفتاوی‌ من اڵ‌حكام وتصرّفات القاچی والإمام)دا گوتوویه‌تی: پێویسته‌ ئه‌و حوكم‌و فه‌توایانه‌ی بۆ هه‌ل‌و مه‌رج‌و واقیعێك دراون "له‌بواری گۆڕاوه‌كان (المتغیرات)دا"، پاش گۆڕانی واقیع‌و هه‌ل‌و مه‌رجه‌كه‌، بگۆڕین‌و، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتنه‌ له‌دین‌و ژین!

سێ‌:
له‌ڕابردووی مێژووی خه‌باتی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و پێشتریشدا، چه‌ند جارێك، به‌نده‌ هه‌ندێك پێشنیارو بۆچوونم هه‌بوون‌و، هه‌ندێك شتم پێشبینیی كردوه‌، كه‌ كه‌سانێك تێبینیی‌و ڕه‌خنه‌یان لێیان هه‌بووه‌، به‌ڵام دواتر قه‌ناعه‌تیان پێیان هاتوه‌و، جاری واش بووه‌ له‌كاتی خۆیدا، پێشنیارو پێشبینییه‌كان وه‌رنه‌گیراون‌و، ئه‌وه‌ش زیان‌و په‌شێمانیی به‌دوادا هاتوه‌.

چوار:
هه‌رچۆنێكیش بێ‌، به‌نده‌ به‌ڕای زۆرینه‌وه‌ پابه‌ندم، وه‌ك بنه‌مایه‌كی كارمان‌و، هیوادارم به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبی: (هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كاری ئیسلامیی) به‌رچاوڕوونیی زیاتر په‌یداببێ‌‌و، زۆر ئیشكال‌و دوودڵیی بڕه‌ونه‌وه‌.

عـه‌لـی باپـیـر
29/ڕه‌مه‌زان/1440كـ
3/6/2019ز

773 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2019

بابەتی زیاتر