Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی له‌ موسوڵمانانی جیهان و كوردستان ده‌كات

په‌یام

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسوڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسوڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كات.

 تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نن: وێرای پیرۆزبایی له‌ موسوڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسوڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی،  هیوا خوازین خوای گه‌وره‌ تاعه‌ت و عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له‌هه‌مووان قبوڵ كردبێت و جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵیش ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی و گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی بۆ وڵات.
هه‌روه‌ها ئومێده‌وارن له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌ر موسوڵمانان و سته‌م و زۆرداریی له‌ته‌واوی جیهان كۆتایی بێت.

160 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2019

بابەتی زیاتر