Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. له‌كۆی 56 ترومپای ئاوی‌ دووكان 30 دانه‌یان له‌ كار كه‌وتوون

په‌یام

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت: له‌ كۆی‌ 56 ترومپای ئاوی‌ دووكان كه‌ ئاو ڕه‌وانه‌ی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن، 30 په‌مپیان له‌ كار كه‌وتوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش كێشه‌ی‌ كه‌مئاویی‌ له‌ سنووره‌كه‌دا دروستكردووه‌.

ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی‌ وه‌رزی‌ گه‌رمادا كێشه‌ی‌ كه‌مئاوی‌ ڕوو له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌گشتی‌ و قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ به‌ تایبه‌تی‌ ده‌كات، حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ 28 ساڵی‌ حوكمڕانیدا نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ ڕیشه‌یی بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تایبه‌ت به‌ په‌یام ڕایگه‌یاند: بودجه‌ی‌ پێویست بۆ چاككردنه‌وه‌ی‌ ترومپا له‌كاركه‌وتووه‌كان دابین كراوه‌ و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا سه‌رجه‌میان چاك بكرێنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كه‌مئاویی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ، ئازاد محه‌ممه‌د باسی له‌وه‌ كرد تاكه‌ چاره‌سه‌ری‌ ڕاكێشانی‌ بۆریی‌ ئاوی‌ گۆپته‌په‌ - چه‌مچه‌ماڵه‌، كه‌ پیشنیاریان بۆ كابینه‌ی‌ داهاتووی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كردووه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت.

266 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2019

بابەتی زیاتر