Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یو ئێن، تا ساڵی (2023) سه‌رژمێری و ڕاپرسی له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامده‌دات

په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پلانی هه‌یه‌ ساڵی (2023)  له‌ رێگه‌ی‌ سه‌رژمێری و ڕاپرسیه‌وه‌ پرسی كه‌ركوك یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

عالیه‌ نه‌سیف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتودا پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ راپرسی له‌سه‌ر كه‌ركوك و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستور.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق وتیشی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و جێبه‌جێكردنی، كێشه‌كانی كه‌ركوك و ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌.

عالیه‌ نه‌سیف جه‌ختی له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌ستوری عێراق وه‌كخۆی جێبه‌جێ بكرێت به‌تایبه‌تی ماده‌ی (140) و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.

153 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2019

بابەتی زیاتر