Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران: به‌شدارنابین له‌ ململانێكانی ئه‌مریكاو ئێران

په‌یام

سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان به‌شدار نابێت له‌ ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.

له‌شاری به‌غدا، سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیكرد له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كۆبونه‌وه‌.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ له‌میانی دیداره‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و جیهان و  دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق كرا، له‌و باره‌یه‌وه‌ سیاسه‌تی خۆ به‌ دورگرتن له‌ جه‌مسه‌رگیری و به‌رده‌وامی پابه‌ندبوون به‌سیاسه‌تێكی ئاشكرا جه‌ختی‌ لێكرایه‌وه‌.

نوسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ له‌دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی بارودۆخی هه‌ردوو شاری كه‌ركوك و دیاله‌ كراوه‌ و هه‌روه‌ها باس له‌پێویستی خستنه‌گه‌ڕی تواناكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ كرا كه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌و دوو شاره‌ بوونه‌ته‌وه‌.

100 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2019

بابەتی زیاتر