Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی‌ سودان (14) خۆپیشانده‌ر كوژران

په‌یام

له‌ ئه‌نجامی گرژی و ئالۆزیه‌كانی‌ سودان (14) خۆپیشانده‌ر كوژران و ئه‌نجومه‌نی ئازادی و گۆڕانكارییش هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی پچڕاند.

سوپای سودان له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی خه‌رتومی پایته‌خت به‌ زه‌بری هێز بڵاوه‌یان به‌ خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی كرد و (14) كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.

هاوكات دژی ئه‌و كاره‌ی سوپا ئه‌نجومه‌نی هێزه‌كانی ئازادی و گۆڕانكاریی، سوپای وڵاته‌كه‌یان به‌ كوده‌تاكردن به‌سه‌ر شۆڕشدا تۆمه‌تبار كرد و بڕیاری مانگرتن و چالاكی مه‌ده‌نییان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات دا و هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ده‌سه‌ڵاتداری سودان پچڕاند.

هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سودانه‌وه‌، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی خه‌رتومی پایته‌خت راگیران.

136 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2019

بابەتی زیاتر