Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی یەکێتی‌: ئە‌گه‌ر پارتی پابه‌ند نه‌بێت یه‌كێتیی ناتوانێت پابه‌ندی رێكکه‌وتن بێت


په‌یام

وته‌بێژی یه‌كێتیی رایگه‌یاند: پارتی رێگربووه‌ له‌ دانانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كورد، ده‌بێت كوردێكی یه‌كێتیی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت، ئە‌گه‌ر پارتی پابه‌ند نه‌بێت یه‌كێتیی ناتوانێت پابه‌ندی رێكکه‌وتن بێت.


له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی، بە میدیاکانی‌ حزبەکەی‌ راگەیاندووە: هیوادارن پارتی واز له‌ سیاسه‌تی په‌راوێزخستن بهێنێت، كه‌س خێریان پێناكات كه‌ركوك پارێزگاره‌كه‌ی یه‌كێتیی بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشووتر له‌گه‌ڵ پارتی له ‌لیستی برایه‌تی بوون، بۆیه‌ داوایان كردووه‌ لە پارتی پێکەوە پارێزگار دابنێن.

لەتیف شێخ عومەر ئه‌وه‌ش دەڵێت: پارتی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ سیاسیه‌تی په‌راوێزخستن و بچوكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام ئەوان‌ ئه‌وەیان پێ قبوڵناكرێت، یه‌كێتیی وه‌ك هیچ حزبێكی ترنیه‌ و ئه‌وه‌ی پێ قبوڵ ناكرێت.

وتەبێژی‌ یەکێتی‌ ئاماژەی‌ بەوەکردووە: هه‌نگاوی داهاتووی حزبەکەی‌ به‌نده‌ به‌ هه‌ڵوێستی پارتیه‌وه‌، هیوایخواستوە ناچارنه‌كرێن هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراویان هه‌بێت.

له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: یه‌كێتیی جه‌خت  له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ دەکاتەوە و بڕیاری سه‌ركردایه‌تی حزبەکەی‌ به‌شداری كارایه‌ له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.

له‌باره‌ی رێكکه‌وتنی نێوانیشیانەوە، لەتیف شێخ عومەر، دەڵێت ئە‌گه‌ر پارتی پابه‌ند نه‌بێت یه‌كێتیی ناتوانێت پابه‌ندی رێكکه‌وتن بێت.

266 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2019

بابەتی زیاتر