Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی یابان به‌ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری ئێران‌و ئه‌مریكا ده‌چێته‌ تاران‌

په‌یام

سه‌رۆكی یابان به‌ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری ئێران‌و ئه‌مریكا ده‌چێته‌ تاران‌و له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی (ماینیشی شیمپۆن)ی یابانی بڵاویكرده‌وه‌: (شینزۆ ئابی) سه‌رۆكی یابان به‌هیوای نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران سه‌ردانی تاران ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ یابانییه‌كه‌، (شینزۆ ئابی) له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا بۆ تاران كه‌ هێشتا كاته‌كه‌ی دیاریی نه‌كراوه‌، بۆ یه‌كه‌مینجار چاوی به‌ (عه‌لی خامنه‌یی) ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری‌ ئیسلامی ئێران ده‌كه‌وێت.

له‌ ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران‌و ئه‌مریكا، سه‌رۆكی یابان وه‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا پێشنیازی ڕۆڵی نێوه‌ندگیری نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی كردووه‌‌و به‌ نیازه‌ سه‌ردانی تاران بكات.

هه‌فته‌ی پێشوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یابان جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی واشنتۆن هه‌وڵی گۆڕینی ڕژێمی تاران نادات‌و ته‌نها ده‌یه‌وێت مه‌ترسی چه‌كی ئه‌تۆمیی نه‌هێڵێت.

178 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر