Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕین

په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاسای بودجه‌وه‌، به‌ڵام به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕێت.

(عادل عه‌بدولمه‌هدی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان تائێستا پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نه‌بووه‌‌و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیشی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه‌.

له‌ میانی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، (عادل عه‌بدلومه‌هدی) ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی فیدراڵی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نابڕێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی: ناكۆكی سیاسی له‌ نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌نددا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ شتێكی ڕاست نییه‌ ببێته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی.

له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا حكومه‌تی‌ عێراقی پێنج مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌ڵام تائێستا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ نه‌بووه‌ نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات.

354 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر