Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مینداری یه‌كگرتوو داوای ڕاگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن له‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ده‌كات

په‌یام

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بلاَوكرده‌وه‌ و داوای راگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕی راگه‌یاندنی پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ده‌كات و ده‌ڵێـت ئاسۆی ئاشته‌وایی و به‌حیوار چاره‌سه‌ركردن له‌ ئارادا نیه‌.

مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ده‌ڵێت "ئاله‌م حاڵه‌دا كه‌ هاوڵاتیانی كوردستان چاوه‌رێی سه‌قامگیری و كۆتایی نه‌هامه‌تی و رێكسختنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ ده‌ستوری و نیشتمانیه‌كان بوون، شه‌یپوری شه‌ر و هه‌ره‌شه‌ و گرێ دروستكردن له‌ رێگه‌ی یه‌كتردا ده‌بینین، جێگای داخه‌ كه‌ دڵه‌ راوكێ و قه‌له‌قی له‌ ناو خه‌ڵكدا دروست ئه‌كرێ و ئاسۆی ئاشته‌وایی و به‌حیوار چاره‌سه‌ركردن له‌ ئارادا نیه‌".

ده‌شڵێت "ئێوه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی پێویسته‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌كی به‌رپرسیارانه‌ بكه‌ن، ئا له‌م بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌دا هه‌رچی زوتره‌ ئه‌بێ رێكه‌ون و جیاوازیه‌كانتان به‌ دانوستان و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن رێگه‌ نه‌ده‌ن زمانی شه‌ڕ زاڵ بێ و پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌زگا فه‌رمیه‌ نیشتمانیه‌كان په‌كیان بكه‌وێ و ناچاری قبوڵی ده‌ستێوه‌ردانی خه‌ڵكانی به‌رژوه‌ندی خواز بن و  هه‌رێمه‌كه‌ و ئه‌زمونه‌ سیاسیه‌كه‌ دووچاری پاشه‌كشێ ببێته‌وه‌".

391 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر