Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هێرشێكی مووشه‌كی ئیسرائیلدا، 3 سه‌ربازی سوری كوژران

په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی سوری ناسراو به‌ (سانا) بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كی قه‌واره‌ی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر پارێزگای قونه‌یته‌ره‌ سێ سه‌ربازی سوری كوژران‌و حه‌وتی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه‌ له‌ سه‌عات چوار و 10 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ سه‌ر ده‌وروبه‌ری خۆرهه‌ڵاتی قونه‌یته‌ره‌‌و جگه‌ له‌ زیانی گیانی، زیانی ماددیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌، سوپای قه‌واره‌ی‌ ئیسرائیل پشتڕاستی هێرشه‌كه‌ی كرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵدانی دوو مووشه‌ك به‌ره‌و ناوچه‌ی (جه‌به‌ل شه‌یخ) له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان، ئه‌و هێرشه‌ی قونه‌یته‌ره‌ی ئه‌نجامداوه‌.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌، ڕوانگه‌ی سوری مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل شوێنی مانه‌وه‌‌و كۆگای چه‌ك‌و چۆڵی ئێرانییه‌كان‌و حزبوڵلای لوبنانی له‌ نێو سه‌ربازگه‌كانی سوریای له‌ باشووری دیمه‌شقی پایته‌خت، كردووه‌ته‌ ئامانج.

130 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر