Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نۆهه‌مین هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی له‌ عێراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو

په‌یام

له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا، دادگای تاوانه‌كانی به‌غدا به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ ڕێكخراوی داعش بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ دوو هاووڵاتی دیكه‌ی فه‌ڕه‌نسی ده‌ركرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانییش، له‌ماوه‌ی ته‌نها هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌مه‌ نۆهه‌مین حاڵه‌تی سزای له‌سێداره‌دانه‌ كه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری‌ تیرۆر بۆ هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسی له‌ عێراق ده‌رده‌چێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دادگای تاوانه‌كانی به‌ری كه‌رخ له‌ به‌غدا له‌و 13 فه‌ڕه‌نسیه‌ی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی داعش له‌ سوریاوه‌ ڕاده‌ستی عێراق كراونه‌ته‌وه‌، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌وه‌ یه‌كێكیانی ئازاد كرد.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌ بواری‌ پێداچوونه‌وه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كرێت.

123 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر