Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌یه‌ته‌پێشه‌وه‌، لەگەڵ گۆڕان حكومەت پێكدەهێنین

په‌یام

لە ئەگەری نەهاتنە پێشەوەی یەكێتیی لەپێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، پارتی و گۆڕان كابینەكە پێكدەهێنن، بەرپرسێكی پارتیش شێوەی بەڕێوەبردنی ئەو كابینەیە بەبێ یەكێتی ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، "دەتوانرێت بەوەكالەت پۆستەكانی یەكێتیی لەحكومەت بەڕێوەببرێن تا ئەوكاتەی كێشەكان چارەسەردەبن".

فازڵ بەشارەتی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە بە سایتی ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاند، "زیاترله‌ 8 مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە كابینەی نوێ پێكبهێنرێت، بۆیە پارتی زۆر پشوو درێژبووەو لەمەودوا ماوەی یاسایی ڕێگەی نادات هیچ پڕۆسەیەك دوابخات".

لەبارەی ئەگەری پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بەبێ یەكێتی و چارەنوسی پۆستەكانی یەكێتی، بەرپرسەكەی پارتی وتی:"ئومێد دەكەین یەكێتی بێتە پێشەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، بەڵام لەئەگەری نەهاتنەپێشەوەی ئەوە لەگەڵ گۆڕان حكومەتی نوێ پێكدەهێنین و پۆستەكانی یەكێتیش بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێن تائەوكاتەی كێشەكان چارەسەردەبن".

بەشارەتی، وتیشی "چۆن ئێستا پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە لەپشكی یەكێتییە بەوەكالەت و بەكاتی بەڕێوەدەبرێت، ئەوكاتیش دەتوانرێت پۆستەكانی یەكێتی لەكابینەی نۆیەم بەوەكالەت بەڕێوەببرێن".

622 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر