Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە


‌په‌یام 

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ بینینی مانگ و دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ دیوانی وه‌قفی سوننی عیراق ده‌بێت.


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم، راگه‌یاند: کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە 3ی 6ی 2019 لیژنەی بینینی مانگ، بە هەماهەنگی لیژنە لاوەكییەكان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم، بڕیاری كۆتایی لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن، كە رۆژی سێشەممە یەكه‌م رۆژی جەژن دەبێت، یان تەواوكاری مانگی رەمەزان بێت.

هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌ش وتی: ئەو زانیاریانەی كە باسی لێوە دەكرێت تایبەت بەدیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان لەسێشەممەی داهاتوو 4ی حوزه‌یرانی 2019 لەلایەن زانایانی فەلەكناسییەوە، بۆچوونی تایبەتییەو وەك وەزارەت پشتی پێنابەسترێت، بەڵكو لەلایەن لیژنەی بینینی مانگەوە بڕیار دەدرێت كە رۆژی سێشەممە بكرێتە جەژن یاخود تەواوكەری مانگی رەمەزان بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ دیوانی وه‌قفی سوننی عیراق ده‌بێت".

2181 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر