Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كەجەكە: توركیا بە هاوكاری هەرێم هێرش ده‌كاته‌سەر هەرێمەكانی پەكەكە

په‌یام

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" رایدەگەیەنێت، فڕۆكەكانی توركیا لە خاكی باشووری كوردستان بە هاوكاری دەسەڵاتی باشوور هێرش دەكەنەسەر هەرێمەكانی پەكەكە.

جەمیل بایك، به‌ كەناڵی ئاسمانیی ستێركی راگەیاندووە، ئێستا عیراق و باشووری كوردستان بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕن،  ئەمریكا گەمارۆ دەخاتەسەر ئێران و رۆژبەڕۆژیش بەرفراوانتری دەكات و دەیەوێت هەموو كەس بۆ لای خۆی راكێشێت، گوشار لە ئێران دەكات، ئەمە كاریگەرییەكی گەورە لەسەر عیراق و باشوور دروستدەكات.

له‌باره‌ی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاش بۆسەر هەرێمی كوردستان، جەمیل بایك ده‌ڵێت "كاتێك توركیا فڕۆكەی سیخوڕیی چەكدار دەنێرێتە سەرمان و لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بەكاریدەهێنێت، ئەمە پەیوەستە بە باشوور، ئەمە پەیوەندیدارە بە دەسەڵاتی باشوور و ئەو حزبەی لە دەسەڵاتدایە، دیارە رێیان بۆ توركیا خۆش كردووە و بە گوێرەی ئەو دەرفەتانەی رەخساندویانە فڕۆكەكانیان دەسوڕێنەوە".

هاوسه‌رۆكی  كه‌جه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌: هاوكاریكردنی توركیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باشووره‌وه‌ زیاتر ئەوان لاواز دەكات و رووبەڕووی مەترسییان دەكاتەوە. بۆیە پێویستە ئەو سیاسەتە نەكەن.

286 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2019

بابەتی زیاتر