Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك: داعش ته‌قینه‌وه‌كانی شاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌

په‌یام

ده‌ركه‌وت ئه‌و 6 ته‌قینه‌وه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كانه‌ی كرانه‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێكی كه‌ركووك له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.

سه‌عاد حه‌ربییه‌، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند: وه‌ك به‌رپه‌رچدارانه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌رفراوانه‌ی 3 رۆژه‌ له‌ باشووری كه‌ركووك ده‌ستیانپێكردووه‌ بۆ سه‌ر داعش چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ له‌ هاووڵاتییانی سڤیل له‌ شاری كه‌ركووك بكه‌نه‌وه‌. 

حه‌ربییه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا داعش ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كان خۆی رابگرێت چاوه‌ڕێ ناكه‌ن بتوانن ئاسایشی شاری كه‌ركووك تێكبده‌ن. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌ دانانی بۆمب له‌ ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و خاشاك و كه‌نار رێگاكان ده‌یه‌وێت هاووڵاتییانی سڤیل بكاته‌ ئامانج. 

له‌ زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌كانی دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ری شاری كه‌ركوك، 3 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو 16 ی دیكه‌ش برینداربوون.


209 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2019

بابەتی زیاتر