Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك كۆماری عێراق: "هه‌ردوو وڵاتی سعودیه‌ و ئێران دۆستی عێراقن"

سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو وڵاتی سعودیه‌ و ئێران دۆستی عێراقن و، هه‌ر به‌ ئامانجگرتنێكی ئه‌و وڵاتانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق.

به‌رهه‌م ساڵح ، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ كۆنگره‌ی نائاسایی باڵای وڵاتانی عه‌ره‌بی پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند: عێراق  پابه‌نده‌ به‌ ئاسایشی شانشینی سعودییه‌ و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوه‌وه‌، هه‌ر به‌ ئامانجگرتنێكی ئه‌و ولاَته‌  هه‌ره‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی  عێراق و سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌گشتی، بۆیه‌ ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره‌ هێرشێك ده‌كه‌ن كه‌ بكرێت سه‌ر سعودیه‌. 

سه‌باره‌ت به‌ ئێرانیش، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: عێراق سنوری 1400 كیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌و، هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی دراوسێی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌و، هیودارن ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ به‌دوور بێت له‌ هه‌ر جۆره‌ به‌ ئامانجگرتنێك، چونكه‌ سه‌قامگیری ئێران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌یه‌ و، هه‌روه‌ك ناوچه‌كه‌ش پێویستی به‌ سه‌قامگیری و سیسته‌مێكی ئاسایشی هاوبه‌شه‌.

172 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر