Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سووتانی ده‌غڵودانی گونده‌ كوردنشینه‌كانی كه‌ركووك به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

سووتانی ده‌غڵودانی گونده‌ كوردنشینه‌كانی كه‌ركووك به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ ده‌غڵودانی گوندی مه‌نسور له‌ ناوچه‌ی هه‌فته‌غار و گوندی تۆپزاوا له‌ سنووری داقوق، به‌ربوو، به‌و هۆیه‌وه‌ زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر جووتیاران كه‌وت.

له‌ سنووری (پردێ)ش،  له‌ گونده‌كانی (كه‌ڵوڕ، گۆڵده‌ره‌، بیبانی و زه‌ردك) به‌هه‌مان شێوه‌ ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان، سووتاوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی (كه‌ركووك ناو) هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ڕێگه‌یان به‌ جوتیاران نه‌داوه‌ ئاگره‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ ڕێگادا به‌ره‌و سنوری هه‌فته‌غار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌، بریندار بوون. 

شه‌وی ڕابردووتریش، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك گوندنشین له‌ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ده‌غڵودانی گونده‌كانی ناوچه‌ی هه‌فته‌غاردا بوون ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێ كرا و یه‌كێكیان لێ كوژراو چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون.

170 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر