Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌در: كه‌ركوك قوربانی گه‌نده‌ڵی و تایه‌فه‌گه‌رییه‌، پێویسته‌ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن..

سه‌در ڕایگه‌یاند: كه‌ركوك قوربانی گه‌نده‌ڵی و تایه‌فه‌گه‌رییه‌ و، دواشده‌كات: سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی شاره‌كه‌ بكه‌ن.

له‌ په‌یامێكدا، كه‌ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری كه‌ركوك له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: كه‌ركوك قوربانی گه‌نده‌ڵی و ململانێی نه‌ته‌وه‌ییه‌و ده‌بێت ڕزگاربكرێت.

له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، پارێزگاكانی باشور له‌ژێر هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی ده‌ناڵێنن و، پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست ململانێ و گه‌نده‌ڵی شه‌كه‌تی كردون، هه‌رچی پارێزگاكانی دیاله‌ و كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و موسڵه‌، بونه‌ته‌ قوربانی تایه‌فه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در ده‌ڵێت: پێویسته‌ په‌رپرسان گوێبگرن و هۆشیاربن، له‌ دۆخی كه‌ركوك تێبگه‌ن، به‌ر له‌وه‌یش كار له‌ كار بترازێت سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵكاران دابنرێت و كه‌سانی حزبی له‌ پۆسته‌كانیان لاببرێن، ئه‌و كه‌سانه‌ش دوربخرێنه‌وه‌ كه‌ كاروباری ئه‌و پارێزگایه‌یان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌.

له‌كۆتای په‌یامه‌كه‌شیدا ناوبراو داواده‌كات، سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سوپا و پۆلیسی كه‌ركوك بكه‌ن. 

136 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر