Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان بڵاوكرده‌وه‌

 

فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ڕاگەیەندراوێك بۆ ڕایگشتی

سەبارەت بە بارودۆخی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكانی دیكە

بەداخەوە شەوی ڕابردوو زینجیرەیەك تەقینەوە شاری كەركوكی هەژاند و ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و برینداربوون .
ئێمە لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە پێویستی دەزانین دید و هەڵوێستی خۆمان لەسەر ئەو دۆخە ئاڵۆزە بخەینە ڕوو :

یەكەم: ئەوەی ئێستا لەو ناوچانە دەگوزەرێت، دەرەنجامی سیاسەتی هەڵە و هەڵپەی شەخسیی و بەرژەوەندی حزبیی دەسەڵاتدارانی هەرێمە كە ئەوەندەی لە كەركوك دەسەڵاتیان هەبوو، ئەزمونی ناشیرینی دوو ئیدارەیی و ململانێی حزبیی و گەندەڵیی دوو دەیەی ڕابردوویان گواستەوە بۆ شارەكە و هەموو دامەزراوەكانی ئەو شارەیان دوو دوو لە نێوان خۆیان دابەشكرد .
ئەمە جگە لەوەی هێندەی كاریان لەسەر چاندنی تۆوی ڕق و كینە و دووبەرەكی لەنێوان پێكهاتەكانی شارەكەدا كرد، نەیانتوانی نمونەیەكی جوان و پێشكەوتووانەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە پێشكەش بكەن .

دووەم: لەدوای ڕووخانی ڕژێمەوە هەر چوار ساڵ جارێك لەشكرێك وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسی سەربازیی و مەدەنی چوونەتە بەغدا، ئەگەر ئەم 16 ساڵەی ڕابردوو هێندەی لە خەمی پۆست و كورسی و دەستكەوتی مادیی شەخسیی و حزبییدا بوون، هێندە لە خەمی خاكدا بونایە، ئێستا كەركوك وەك هەولێر و سلێمانی بەشێك بوو لە هەرێمی كوردستان، نەك بەو شێوەیە هەر ڕۆژەو شاهێدی ڕوودانی كارەساتێك بێن تیایدا !

سێهەم: ڕووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر و له‌ده‌ستدانی سەدا 51 ی خاكی كوردستان، هێشتا نەبووەتە عیبرەت بۆ هەردوو هێزە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم و، چاویان ئەو نەهامەتیی و كارەساتانە نابینێ و هێشتاش خەریكی دەست شكاندنەوە و ململانێن لەسەر پۆست و كورسییەك و وا دەردەكەوێت، ئەوەی خەمیان نەبێ و لەبیریاندا نەبێت، ئەو نەهامەتییانەیە كە بڕیار و سیاسەتی هەڵەی ئەوان بەسەر خەڵكیدا هێناوە !

چوارەم: ئێمە پێمانوایە بەردەوامیی ئەم شپرزەیی و پەرتەوازەییەی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی دیكە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەبات كە داواجار خەڵك باجەكەی دەدات .
ڕێگرتن لە تەشەنە سەندنی ئەو دۆخە پێویستی بە تەبایی و كاری هاوبەش و دەستبەرداربوون لە بەرژەوەندی حزبیی و خواستی شەخسیی و خۆسەپێنی هەیە، چونكە دواجار تێكەڵبونی هەندێ ئەجێندای خەتەر لەگەڵیدا ئەبێتە هەڵایسانی فیتنەیەك كە ئاگرەكەی دیار نیە كەی خامۆش دەبێت .

لە كۆتاییدا بە توندی ئەنجامدەرانی تەقینەوە و كارە ئاژاوەگێڕییەكانی شەوی ڕابردوو و ئەوانەشی لە پشتیەوەن ڕسوا و شەرمەزار دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین جێگەی قوربانییەكان بەهەشتی بەرین بێت و شیفای بەپەلەی بریندارەكانیش بدات .

فراكسیۆنی كۆمەڵ
لە پەرلەمانی كوردستان 
31 ی ئایاری 2019

140 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر