Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌ستی له‌ ته‌واوی پۆسته‌ حزبییه‌كانی كێشایه‌وه‌.

(حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی عێراق‌و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی (نه‌سر) ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌عوه‌ كێشایه‌وه‌‌و داوای به‌خۆداچوونه‌وه‌‌و نوێكردنه‌وه‌ی له‌ په‌یكه‌ری ئه‌و حزبه‌دا كرد.

له‌ میانی په‌یامێكیدا بۆ حزبی ده‌عوه‌، (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ڕایگه‌یاند: هیچ ئه‌زموون‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی بێ هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتی نییه‌، گرنگ ڕاستكردنه‌وه‌‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌، له‌وه‌ش گرنگتر به‌رده‌وامێتی هۆشیارانه‌ و به‌ پلانه‌.

په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبی ده‌عوه‌ له‌كاتێكدایه‌ حزبه‌كه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی له‌پێشه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ ته‌واوی به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌ حزبه‌كه‌ی پاشه‌كشه‌ ده‌كات‌و وه‌ك سه‌ربازێك بۆ خزمه‌تكردن ده‌مێنێته‌وه‌.

حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی له‌ ساڵی 1957ـه‌وه‌ دروست بووه‌‌و له‌ دوای ڕِووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ ساڵی 2003 له‌ ته‌واوی قۆناغه‌كانی حكومدارییدا هه‌ر له‌ ئه‌نجومه‌نی حوكمه‌وه‌ تا دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ ساڵی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداری كارا و به‌رچاوی هه‌بووه‌.

277 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر