Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران تۆمه‌ته‌كانی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ئیدانه‌ی ده‌كات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی به‌ توندی ئیدانه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات و پێی وایه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی زۆربه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی نیه‌.

عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران  ڕایگه‌یاند "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی دراونه‌ته‌ پاڵ  وڵاته‌كه‌ی به‌ توندی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ئیدانه‌ی ده‌كات."

عه‌باس موسه‌وی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا وڵاته‌كه‌ی دڵنیایه‌ خاڵه‌كانی ناو به‌یاننامه‌كه‌ هه‌ڵوێستی بنچینه‌یی ئه‌ندامانی كۆمكاره‌كه‌ نیه‌ و سعودییه‌ مانگی ڕه‌مه‌زان و مه‌ككه‌ی بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارهێناوه‌.

وتیشی‌ سعودییه‌ له‌ بری پشتگیری كردن له‌دۆسیه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان، ئامانجیه‌تی ناكۆكی له‌ نێوان وڵاتانی كه‌نداودا دروست بكات، "كه‌ ئه‌وه‌ش ویستی ئیسرائیل و ئه‌مریكایه‌".

شه‌وی ڕابردوو  له‌ سه‌ر داوای پاشای سعودیه‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌مه‌ككه‌ كۆبووه‌ و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێرانیان له‌وڵاتانی كه‌نداو كرد.

137 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر