Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌شداری كۆنگره‌ی ئابووری ئاشتی ئیسرائیل ـ فه‌ڵه‌ستین، ناكات

(فه‌رحان حه‌ق) وته‌بێژی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شداریینه‌كردنی ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌ كۆنگره‌ی ئابووری پلانی ئاشتی ئه‌مریكا له‌ نێوان ئیسرائیل‌و فه‌ڵه‌ستین، ناكات.

وته‌بێژه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو (نیكۆلای ملادینۆف) هه‌ماهه‌نگكاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بانگهێشتی كۆنگره‌ی مه‌نامه‌ كراوه‌، به‌ڵام ئاماده‌ نابێت، دواتر ڕاستی كرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند: میلادینۆف هه‌ر بانگهێشتی كۆنگره‌كه‌ نه‌كراوه‌.

بڕیاره‌ 25‌و 26ی مانگی داهاتوو له‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین كۆنگره‌ی ئابووری پلانی ئاشتی ئه‌مریكا له‌ نێوان ئیسرائیل‌و فه‌ڵه‌ستین كه‌ به‌ (گرێبه‌ستی سه‌ده‌) ناسراوه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستینی ڕایگه‌یاندبوو به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌ن‌و سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ "نێوه‌ندگیرێكی ده‌ستپاك" له‌ دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین نازانن.

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ له‌و كۆنگره‌یه‌دا ڕه‌هه‌ندی ئابووری‌و سوودی پاڵپشتییه‌ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداو بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ میانی پلانی (گرێبه‌ستی سه‌ده‌) تاووتوێ بكرێت.

151 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر