Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆشیار زێباری‌: یه‌كێتی كێشه‌ی كه‌ركوك نییه‌، كێشه‌ی نێوان باڵه‌كانی هه‌یه‌


په‌یام

هۆشیار زێباری‌ ده‌ڵێت: هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، كێشه‌ی‌ نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی‌ بووه‌ و، ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه‌ سوور بێت له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن، ئه‌وا پڕۆسه‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، بڕیاری‌ به‌شدارینه‌كردنی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ دانیشتنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌ "هه‌ڵه‌" ناو ده‌بات و، ده‌ڵێت، وه‌كو پارتی‌ پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێككه‌وتبون و، بڕیاری به‌شداری نه‌كردنیان جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمان بووه‌.

ناوبراو كه‌ ئه‌ندامی‌ شاندی‌ دانوستانكاری‌ پارتیشه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ "كێشه‌ی یه‌كێتی كه‌ركووك نییه‌، چونكه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بابه‌تی كه‌ركووك دوای پێكهێنانی حكومه‌ت یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌".

زێباری‌ كێشه‌ی یه‌كێتی و هۆكاری به‌شداری نه‌كردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ "كێشه‌ی‌ نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی" ناو ده‌بات و وتوویه‌تی‌ "هه‌ریه‌ك له‌و باڵانه‌ ده‌یه‌وێت به‌شی خۆی زیاتر بپچڕێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی سوور بێت له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن، ئه‌وا پڕۆسه‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت". به‌ قسه‌ی‌ زێباریش "وا دانراوه‌ تا پێش كۆتایی مانگی شه‌ش حكومه‌ت پێكبهێنرێت".


236 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2019

بابەتی زیاتر