Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

BBC: ده‌ستكرا به‌ دروستكردنی دیواری نێوان ئه‌مریكاو مه‌كسیك


په‌یام

ڕێكخراوێك كه‌ پشتیوانی له‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات، له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك سه‌رگه‌رمی درووستكردنی دیواره‌.

تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌ بڵاویكرده‌وه‌، گرووپێك كه‌ له‌ پشتیوانانی دۆناڵد تره‌مپ پێكهاتوون و رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییان به‌ ناوی "ئێمه‌ دیواره‌كه‌ دروست ده‌كه‌ین" دامه‌زراندووه‌، ده‌ستیان به‌ دروستكردنی دیواری سه‌ر سنووری مه‌كسیك كردووه‌.

برایه‌ن كۆڵفه‌یج، سه‌ربازی پێشوو له‌ سوپای ئه‌مریكا و لێپرسراوی ڕێكخراوه‌كه‌، كه‌ ڕێكخراوێكی قازانج نه‌ویسته‌، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دیمه‌نی دروستكردنی دیواره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ستیڤ بانن، سه‌رۆكی پێشووی ستراتیجیستی كۆشكی سپی، كه‌ وه‌ك ڕاوێژكاری ڕێكخراوه‌كه‌ كار ده‌كات، ئاشكرای كرد دیواره‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو شاری ئه‌ل پاسۆی ئه‌مریكا و خوارێزی مه‌كسیكدا به‌ درێژایی 34 كیلۆمه‌تر له‌ نێوان به‌شه‌كانی دیكه‌ی دیواری سه‌ر سنوور، دروست ده‌كرێت.


473 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر