Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیدلب.. به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌؛ 13 هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نیی دیكه‌ كوژران


په‌یام

له‌ ئاكامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ سوپای‌ سووریا و ڕووسیا بۆ سه‌ر ئیدلب، 13 هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نیی دیكه‌ كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.

سوپای‌ سووریا و ڕووسیا شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ كاته‌كانی پارشێودا، هێرشیان كرده‌ سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون و ناحیه‌ی كه‌نسافرا و، چه‌ندین گوندی‌ پارێزگای‌ ئیدلب له‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ به‌ ناوچه‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بارگرژی‌ ناو ده‌برێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی‌ وه‌رگیراوه‌، له‌و هێرشه‌ ئاسمانییانه‌دا 13 مه‌ده‌نی كوژراون، له‌وانه‌ش‌ سێ كه‌س له‌ ئه‌ل بارا، سێ كه‌س له‌ ئه‌ل حابیت و حه‌وت كه‌س له‌ گوندی سه‌رجه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نیش بریندار بوون.
به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئێواره‌ی دوێنێوه‌ كوژراون، له‌ 20 كه‌سه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 33 كه‌س.


181 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر