Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق 188 منداڵی چه‌كدارانی داعشی ڕاده‌ستی توركیا كردووه‌


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند: دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی تیرۆریست و بیانییه‌ تۆمه‌تباره‌كان، 188منداڵی ڕاده‌ستی توركیا كردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق دوای خۆیان جێیان هێشتوون.

عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌، 188 منداڵ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق دوای خۆیان جێیان هێشتوون، له‌ لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی تیرۆریست و بیانییه‌ تۆمه‌تباره‌كان، ڕاده‌ستی توركیا كراونه‌ته‌وه‌.

عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ ژماره‌یه‌كی كه‌میان نه‌وجه‌وانن و به‌ به‌زاندنی سنوور به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی تاوانبار كرابوون.
ده‌شڵێت "دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی زیندانیكردنیان، ڕاده‌ستی توركیا كراونه‌ته‌وه‌".

وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باڵیۆزخانه‌ی توركیا و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه‌.


149 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر