Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات


په‌یام

به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژادنیان به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌، ڕێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌ پیرۆزبایی‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی‌ كرد و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواست. 

به‌پێی هه‌واڵی میدیای گۆڕان، لای‌ خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سوپاسی‌ به‌ڕێز عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان کردەوە له‌ گرنگیی‌ كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ و هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگیی‌ نێوان لایه‌نه‌كان و ته‌بایی‌  و یه‌كڕیزی‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ته‌حه‌دیاتی‌ قۆناغه‌كانی‌ داهاتوو، و بۆ خزمه‌تکردنی گەل و وڵاتەکەمان.

رۆژی 28/5/2019 پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە و بە دەنگی 68 پەرلەمانتار له‌كۆی 81ئه‌ندامی به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه‌، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

231 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر