Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی یه‌كێتی: پارتی هیچ ئیلتیزاماتێكی به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ نیه‌



په‌یام

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی دوێنێ -یان كه‌ په‌رله‌مانتارانی حیزبه‌كه‌یان ده‌نگیان به‌ كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا ده‌ڵێت"بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات كه‌ ئێمه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات كه‌ده‌نگ نه‌ده‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌شداریش ناكه‌ین له‌حكومه‌تدا .

له‌تیف شێخ عومه‌ر ده‌شڵێت" پارتی بێ منه‌تی زۆری پێوه‌ دیاره‌،ده‌بێت له‌خۆیان (پارتی) بپرسرێت بۆچی بێ منه‌تن، به‌ڵام "ته‌فسیری" ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ پارتی ناتوانێت، وه‌ بۆی ناكرێت، وه‌ نابێت هیچ هێزێكی سیاسی تر له‌كوردستاندا ڕێگه‌ به‌وه‌ بدات كه‌ پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یه‌كی هێناوه‌ له‌كورسیه‌كان و ده‌نگه‌كاندا تاكڕه‌ویی بكات وه‌ خۆی بسه‌پێنێت و بڕیاری خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا وه‌ سه‌رده‌می تاكه‌ حیزب و حیزبی پێشڕه‌و دیسانه‌وه‌ زیندوو بكاته‌وه‌، ئێمه‌ نیه‌ت ناخوێنینه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كان ده‌بینین، له‌كاتێكدا ده‌بینین پارتی هیچ "ئیلتیزاماتێكی" خۆی جێ به‌جێ ناكات وه‌ چاوه‌ڕێییه‌ ئێمه‌ هه‌موو ئیلتیزامه‌كانمان جێ به‌جێ بكه‌ین ئه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌ خۆسه‌پاندن و بێ منه‌تی ئه‌وه‌ به‌ ئێمه‌ قبوڵ ناكرێت به‌ڕاستی.

هه‌روه‌ها وتی" چۆن گفتو و لێكتێگه‌یشتنمان گرته‌ به‌ر وه‌ په‌یامێك بوو بۆ ڕێككه‌وتنمان به‌وجۆره‌ش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دوێنێ-مان په‌یامێكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تر كه‌ده‌مانه‌وێت پارتی "ئیلتیزام بكات به‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵیان كردومانه‌."

وته‌بێژی یه‌كیتی ووتیشی"پارتی هیچ "ئیلتیزامات-ێكی" به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ نیه‌ هاوكات هیچ نیه‌ت باشی-یه‌كیش پیشان نادات سه‌باره‌ت به‌وه‌، وه‌ پێشیان نه‌وتوین وه‌ له‌ ده‌میشیان نه‌هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك كه‌ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئێمه‌ كردومانه‌ بۆ دانانی پارێزگارێكی كه‌ركوكی یه‌كێتی جێ به‌جێ ده‌كه‌ین."


275 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر