Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی؛ به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

نێچیرڤان بارزانی؛ به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێدراوی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئارامی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و زامنکردنی مافەکانی تاک و کۆمەڵگە، ئامانجی سەرەکیمان دەبێت". 

نێچیرڤان بارزانی، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت"کوردستانیانی ئازیز دڵنیا دەکەمەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێم چەتری یەکڕیزی و کۆکەرەوەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پێکهاتە ئیتنی و ئایینییەکانی دەبێت بە جیاوازیی بیر و بۆچوونەکانیانەوە". 
 

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی 

پەیامێک لە (نێچیرڤان بارزانی)ەوە.

وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ پەرلەمانی کوردستانی بەڕێز کە ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی گەلی کوردستان متمانەیان پێدام، سەرجەم کوردستانیانی ئازیز دڵنیا دەکەمەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێم چەتری یەکڕیزی و کۆکەرەوەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پێکهاتە ئیتنی و ئایینییەکانی دەبێت بە جیاوازیی بیر و بۆچوونەکانیانەوە، لە پێناوی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئارامیی گەلی کوردستاندا.

کوردستانیانی خۆشەویست..

ئارامی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و زامن کردنی مافەکانی تاک و کۆمەڵگا، ئامانجی سەرەکیمان دەبێت بە گرتنەبەری ڕێگای دیالۆگ لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە چوارچێوەی دەستووردا، هەروەها پاراستنی پەیوەندیی دۆستانەی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و بەردەوامیدان بە بەهێزکردنی پێگە و سەنگی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.

هەرێمی کوردستان موڵکی هەموو کوردستانیانە بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە، سەرۆکایەتی هەرێمیش سەکۆی ئیرادە و خواست و مافەکانیان دەبێت بەبێ هیچ جیاکاری و پەڕگیرییەک. بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان بەردەوامیدان و خێراکردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لە لایەنە بەشداربووەکانی دەخوازێت.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان
28-5-2019

467 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر