Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌رمیان.. ڕێكخراوی‌ سۆز هه‌ستا به‌ دابه‌شكردنی‌ جلوبه‌رگی جه‌ژن به‌سه‌ر منداڵانی‌ نازدار


په‌یام

به‌ بۆنه‌ی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌، ڕێكخراوی‌ سۆز له‌  گه‌رمیان هه‌ستا به‌ دابه‌شكردنی‌ جلوبه‌رگی جه‌ژن به‌سه‌ر منداڵانی‌ نازدار له‌ سنووره‌كه‌ و، دابه‌شكردنی‌ بڕێك له‌پاره‌ بۆ كڕینی‌ پێداویستییه‌كانی‌ جه‌ژن. منداڵانی‌ نازدار و سوودمه‌ندبووان سوپاسی ڕێكخراوه‌كه‌ و كه‌سانی‌ خێرخوازیان كرد كه‌  هه‌میشه‌ هاوكار و ده‌ستگیرۆیی كه‌سانی‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تیان كردووه‌.

له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ ڕێكخراوه‌كه‌ هاوكارییه‌كانی‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ كه‌سانی‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، سه‌رپه‌رشتیاری‌ ڕێكخراوه‌كه‌ش به‌ڵێنی‌ به‌رده‌وامیی‌ كار و پڕۆژه‌كانیان ده‌دات.

ڕێكخراوی‌ سۆز، ڕێكخراوێكی‌ خێرخوازییه‌ و له‌ ساڵی‌ 2006ـه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆچكردوو نه‌جم عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی پێشووی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 6ی‌ گه‌رمیانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ دامه‌زراوه‌. بۆ مانگی پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زان هه‌ستاوه‌ به‌ كه‌فاله‌تكردنی‌ 100 منداڵی‌ نازدار و زیاتر له‌ 250 خێزانی‌ هه‌ژار...


170 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر