Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ ئارادا نییه‌


په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، رایگه‌یاند هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا نییه‌ و له‌ ئێستادا دۆخه‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌بار نییه‌.
عه‌باس موسه‌وی له‌ باره‌گای وه‌زاره‌ت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ووتی‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، دیپلۆماسییه‌تی ئێران چۆته‌ قۆناغێكی جیاوازه‌وه‌.
ناوبراو وتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هیچ گفتوگۆیه‌كیان نییه‌ و به‌باشی نازانن له‌م دۆخه‌ی ئێستادا له‌گه‌ڵیان دانوستان بكه‌ن، چونكه‌ تاران له‌سه‌ر بنه‌مای رێز له‌ رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌ ده‌كات.

197 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر