Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا بۆردومانی ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات


په‌یام

وه‌زیری به‌رگریی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی بناری قه‌ندیل بلاَوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد به‌رپرسانی‌ باڵای توركیا سه‌رپه‌رشتیان كردووه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌زیری به‌رگریی توركیا و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپا به‌ درێژایی شه‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان كردووه‌ كه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه‌.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندووه‌ دوێنێ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ چه‌كداران خۆیان له‌وێ حه‌شاردابوو.
به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی له‌ چوارچێوه‌ی پلانی ئۆپه‌راسیۆنی (له‌پ)دا، ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق كه‌ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ خۆیان لێ حه‌شار داوه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ بۆردومان كران، به‌لاَم ئاماژه‌ی به‌ زیانه‌كانی‌ بۆردومانه‌كه‌ نه‌كردووه‌.


207 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر