Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ده‌نگ به‌ كاندیدی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ناده‌ین‌و؛ به‌شێكیش نین له‌و پرۆسه‌یه‌


په‌یام

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ ئه‌وان ده‌نگ به‌ كاندیدی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نادات‌و به‌شێكیش نین له‌و پرۆسه‌یه‌، هاوكات له‌باره‌ی‌ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌؛ ده‌ڵێت، ئێمه‌ ئێستا زیاتر به‌لای ئۆپۆزسیۆنداین به‌ڵام هه‌ركات ئه‌وكه‌سه‌ی ڕاسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ردانی كردین ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان ده‌بێت.

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكادا ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بێگومان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌ڵام با خه‌ڵك بزانێت كه‌ ئێمه‌ به‌شێك نین له‌م پڕۆسه‌ ناڕێك و ناته‌واوه‌ی كه‌سه‌رۆك به‌رامبه‌ر هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك و په‌رله‌مان و خه‌ڵك به‌رپرس نیه‌.

عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شڵێت" ئێمه‌ كاندیدمان نیه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نگیش به‌هیچ كاندیدێكی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناده‌ین، چونكه‌ ده‌نگمان به‌هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌دا سه‌رنجی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ هه‌بوو، لانی كه‌م ده‌مانویست سیستمی په‌رله‌مانی له‌م یاسایه‌دا ڕه‌نگبداته‌وه‌، زه‌قترین خاڵی سیستمی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌رۆك به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مان به‌رپرسیار بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ نه‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان به‌رپرسیاره‌ نه‌به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك واته‌ شتێكی سه‌یره‌ له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نه‌ كاندیدمان هه‌یه‌ نه‌ده‌نگیش به‌هیچ كاندیدێك ده‌ده‌ین چونكه‌ ئه‌و یاسایه‌ به‌شایسته‌ نابینین بۆ كوردستان."

سه‌باره‌ت به‌بڕیاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت یا به‌شداری نه‌كردن، عه‌بدولستار مه‌جید رایده‌گه‌یه‌نێت" ئێمه‌ ئێستا زیاتر به‌لای ئۆپۆزسیۆنداین به‌ڵام هه‌ركات ئه‌وكه‌سه‌ی ڕاسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ردانی كردین ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان ده‌بێت، ده‌شڵێت" پارتی به‌شێوازی جیا جیا باسی كردووه‌ به‌شداری كردنی حكومه‌تی له‌گه‌ڵ كردوین، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و شێوازه‌ جیا جیانه‌مان قبوڵ نه‌بووه‌، پێمان وتوون چۆن ده‌ڵێین حه‌زده‌كه‌ین به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن و لیژنه‌ی هونه‌ری له‌نێوانمان پێكبهێنرێت، ئه‌وانه‌ بكه‌نه‌ فه‌رمی هه‌روه‌ك چۆن هه‌نگاوتان بۆ لای گۆڕان و یه‌كێتی نا ئاواش هه‌نگاو بۆ لای كۆمه‌ڵ بنێن و به‌ڕاشكاوی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن و به‌ڕاشكاویش بڵێن ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات ئه‌وكات ئێمه‌ش قسه‌ی خۆمان-تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین."


311 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر