Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: هەرێم داهاته‌كه‌ی زیادیكردووەو هێشتاش پاساو دەهێنێتەوە

په‌یام

پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەختدەكاتەوە، كە داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیادیكردوە، بەڵام هێشتا پاساو دەهێنێتەوە".

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق به‌ نه‌وای راگه‌یاند: لەبری ئەوەی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی پاساو بۆ دابەشنەكردنی موچە بهێننەوە دەبوایە لانی كەم كاریان بۆ ئەوە بكردایە ئەو جیاوازی سێ‌ مانگە نەهێڵن، كە دروستبوە.

وتیشی "بەپێی چەند فاكتەرێك داهاتی هەرێم زیاتر بووە، هەناردە و نرخی نەوت زیادیكردوە، باج زیادیكردوە، واتە  داهاتی ناوخۆش زیاتر بوە و پارەیەكی باشیش لە بەغداوە دێت، كەواتە دەتوانرێت ئەو جیاوازیە نەهێڵن".

هاوكات محێدین حەسەن ئەندامی پەرلەمانی كوردستان پێیوابوو حكومەتی عیراق لە "دانەوەی قەرزی كۆمپانیاكان ناحەقی بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەكات، چونكە لە بودجەی گشتی پارە و حەقی كۆمپانیاكانی نەوتی لە عیراقدا دیاریكردوە، كە دەتوانرا بە هەماهەنگی ئەو بڕە پارەیەش بۆ كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێم دابین بكرێت".

رەخنەشی لە حكومەتی هەرێم گرت، كە كاروباری دارایی شەفاف نییە و ئەوەش ماتمانەی هاووڵاتیانی بە حكومەت كەمكردووه‌ته‌وه‌.

وتیشی "ئەم خولەی پەرلەمان ناتوانێت لێپرسینەوە لەم كابینەیەی حكومەت بكات، چونكە حكومەتی كاربەڕێكەرە".

255 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2019

بابەتی زیاتر