Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بۆ قوتابیانی پۆلی 12 بڵاودەکاتەوە




په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان، ئاگادارییەک بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیه‌نێت:" تاقیکردنەوەی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی بەپێی خشتەی ئەزموونەکان و لە هەمان رۆژی خۆی واتە 2-6-2019 ئەنجامدەدرێت و تەنها ئەو رۆژە نابێتە پشوو".


به‌یانی ئه‌مڕۆ سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووەکانی مانگی رەمەزان رایگەیاند: "پشووی جەژنی رەمەزان لە رۆژی یەکشەممە 2-6-2019 دەستپێدەکات و رۆژی 8-6-2019 کۆتایی دێت، پشووەکان هەموو دامودەزگاکانی حکومەت دەگرێتەوە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، کە بەپێی کارمانەی خۆیان تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان دانەوە".

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەگشتی 234 هەزار و 332 قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی بەشداری لە تاقیکردنەوەکاندا دەکەن.

112 هەزار و 585 قوتابیان پۆلی 12ـی ئامادەیین، 118 هەزار و 383 قوتابیان پۆلی 9ـی بنەڕەتی و سێ هەزار و 364 قوتابیان پیشەیین، کە بەسەر  چوار هەزار و 101 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەشکراون. 27 هەزار مامۆستا چاودێری پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان دەکەن.

تاقیکردنەوەکان تاوەکو 18ی حوزەیران بەردەوام دەبن، بەڵام بەهۆی پشووی جەژنی رەمەزانەوە لە 3ی حوزەیران تاوەکو 10ی حوزەیران رادەگیرێن و دواتر تاوەکو 16ی حوزەیران بەردەوامدەبێت.

343 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2019

بابەتی زیاتر