Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی مۆبایلەکانی هواوی بە شێوەیەکی خەیاڵی دابەزیون


په‌یام 


دوای ئەوەی ئەمریکا ڕێگریی لە هواوی کرد لە بازرگانیکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، نرخی مۆبایلەکانی هواوی لە بازاڕی بەکارهاتوودا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دابەزیون.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی فۆربس بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە بەناوبانگترین مۆبایل لە بەریتانیا، سامسۆنگ گالەکسی S10+ لە دۆخێکی باشدا بە بەکارهاتووی نرخەکەی بە ڕێژەی ٤٥% دابەزیوە، هەرچەندە ئەمە دابەزینێکی زۆرە، بەڵام گرانبەهاترین مۆبایلی هواوی، "Huawei P30 Pro" کە بە نوێی بە ١١٥٠ دۆلارە، ئەویش لە دۆخێکی باشدا لە ئێستادا نرخەکەی بە ڕێژەی ٩٠% دابەزیوە کە دەکاتە ١٣٠ دۆلار.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو بڕیارەی ئەمریکا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بازاڕ و نرخی مۆبایلەکانی هواوی هەبووە، ئەوەش هەموو جۆرەکانی دەگرێتەوە، مۆبایلی ساڵی ڕابردووی هواوی، P20، بە بەکارهاتوویی لە ئێستادا بە ٧٠ دۆلار دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا مۆبایلە کۆنەکانی سامسۆنگ هێشتا بە نرخێکی ئاسایی دەفرۆشرێن بە بەراورد بە هواوی.

بە پێی پسپۆڕان ئەم گرفتە تەنها وڵاتە ڕۆژئاواییەکان ناگرێتەوە، بازاڕی بەکارهاتووی ئاسیا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە، هەرچەندە زۆربەی فرۆشیارەکان ئامادەن مۆبایل و ئامێری هواوی بکڕن، بەڵام نرخێکی زۆر کەمی پێدەدەن، لە هەمان کاتیشدا هەندێک لە دوکانەکانی چین و کۆریای باشور بە تەواوی وازیان لە کڕینی مۆبایلەکانی هواوی هێناوە.

6434 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2019

بابەتی زیاتر