Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وتەبێژی‌ حکومەت: لە ٢ی مانگی داهاتوو تا ٩ی مانگ پشووی فەرمی دەبێت



په‌یام 

به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری دارایی به‌ڕێوه‌چوو، وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌ید كه‌ مانگی داهاتوو به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشووی فه‌رمیی ده‌بێت.
 


سەفین دزەیی، وتەبێژی‌ حکومەت رایگەیاند: بە بۆنەی هاتنی جەژنی‌ رەمەزانەوە ، لە ٢ی مانگی داهاتوو تا ٩ی مانگ لەسەرجەم دامودەزگاکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
سەبارەت بە به‌ڕێوه‌چوونی تاقیکردنەوە وەزاریییەکانیش، كه‌ ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دزه‌یی راگه‌یاند: بڕیار بە دەستی‌ وەزارەتی پەروەردە خۆیەتی کە چۆن بڕیار دەدات.

481 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2019

بابەتی زیاتر