Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سودە تەندروستییەكانی ماست بزانه‌



 
ماست، بەیەكێك لە خۆراكە گرنگەكان دادەنرێت بۆ پارشێوان و هەروەها كاتی بەربانگ كردنەوە، چونكە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ماددەی خۆراكییە پێویستەكانە و  یاریدەی كۆئەندامی هەرس دەدات، بۆ باشتركردنی كار و چالاكییەكانی.


لێرەدا بەكورتی ئاماژە بەهەندێك لە سوودە تەندروستییەكانی دەكەین، لەوانەش:
1. سەرچاوەیەكی باشی كانزا گرنگەكانە، بەشێوەیەك خواردنی كوپێك ماست % 38ی بڕی فۆسفۆری پێویست بۆ جەستە دابین دەكات و % 12ی لە مەگنیسیۆم و % 18 لە كالیسیۆم. 

2. بە سەرچاوەیەكی گرنگی ڤایتامین B  دادەنرێت بەتایبەتی B12، B6.

3. سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین و وزە بە جەستە دەبەخشێت.

4. دەبێتە هۆی رێكخستنی ئیشتیهای خواردن و زیادكردنی ئەو هۆرمۆنەی كە هەستی تێربوون بە مرۆڤ دەدات، بەمەش هاوسەنگی كێشی لەش ڕادەگرێت.

5. بە سودە بۆ كۆئەندامی هەرس و چالاككردنی  دەزگای هەرس، لەهەردوو حاڵەتی قەبزی و سكچونیشدا سود بەخشە.

6. بەهۆی دەوڵەمەندی بە پۆتاسیۆم یارمەتی دابەزاندنی بەرزەپەستانی خوێن دەدات و بەگشتیی بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە، دكتۆر (ئەلڤاروو) پسپۆڕی دڵ لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هارڤارد دەڵێت:" رۆژانە خواردنی ماست مەترسی زیادبوونی بەرزەپەستانی خوێن كەم دەكاتەوە.

7. یاریدەی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەدات.

8. مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن كەمدەكاتەوە.

9. بڕێكی باش لە ئۆمێگا 3 بە جەستە دەبەخشێت، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانە گرنگە كە پەیڕەوی سیستمی رووەكخۆری دەكەن.

10. سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.

11. بۆ تەندروستی ئێسك زۆر بەسودە، بەهۆی بوونی كانزاكانی وەك كالیسۆم و فۆسفۆر  و پۆتاسیۆم، تەندروستی بە ئێسكی مرۆڤ دەبەخشێت و بەهێزی دەكات.

لەبەر ئەم سوودە زۆرانەی ماست، پێویستە وەك خۆراكێكی سەرەكی لەژەمەكاندا بەگشتیی و لە كاتی خوانی ئێواران و بەربانگدا سودی لێوەربگیرێت.


له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌..


485 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2019

بابەتی زیاتر