Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق جه‌خت له‌ پێویستیی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری‌ پێشووی كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) به‌ "تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو" و "دواكراو له‌لایه‌ن دادگاوه‌" ناوده‌بات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یروت په‌یوه‌ندییمان به‌ ئینته‌رپوڵی لوبنانه‌وه‌ كرد و پێمان ڕاگه‌یاندن ناوبراو له‌ لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ئیختیلاس، داواكراوه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داوا له‌ لوبنان ده‌كات ڕێكه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ بكات‌و پارێزگاری‌ پێشووی كه‌ركووك ڕاده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، پارێزگاری‌ پێشووی كه‌ركووك له‌ 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2018ـه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپوڵه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌، پێشتریش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق له‌ 12ی نیسانی هه‌مان ساڵدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی تۆمه‌تبارانی هه‌ڵاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت‌و له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن دۆسیه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بگه‌یه‌نرێته‌ لوبنان‌و ناوبراو ڕاده‌ست بكرێته‌وه‌‌و له‌ به‌غدا دادگایی بكرێت.

261 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2019

بابەتی زیاتر